تۆمەتباران قۆڵبەست کران

لە گوندێکی چۆمان 50 شۆڕەبی قەتڵوعام کران

964+

شۆڕش قادری

لە لایەکی کوردستان خەڵک دەبێتە شەهیدی ژینگە و گیانی خۆی لەپێناو پاراستنی سروشت بەخت دەکا، لە شوێنێکی دیکە بێباکانە سروشت لەناودەبن، ئەوەتا لە گوندێکی چۆمان 50 شۆڕەبی نازدار قەتڵوعام کران، بەڵام ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەربازیان نەبوو و دەستگیر کران.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، “ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی وەرتێ ئاگادار کرانەتەوە لە بوونی رووداوێکی داربڕین لە گوندی وێزێـی سەربە قەزای چۆمان، دوای گەیشتنی مەفرەزەکەیان بۆ شوێنی رووداوەکە، بینیویانە کە دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ق٫ب٫ع) و (ک٫ع٫ع) هەڵساون بە بڕینی نزیکەی 50 داری بی”.

هەردوو تۆمەتبارەکە بێ یەک و دوو دەستگیر کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی گرتن و گواستنەوە سۆران کران.

وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەڵێت، بینینی ئەم دیمەنانە زۆر ناخهەژێنە و هیوادارین چیتر بەم شێوەیە بێ ویژدانیە دووبارە نەبێتەوە، لە بەرامبەردا تاوانباران بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

ئەم رووداوە هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاگرێکی گەورە لە سنوورى گوندەکانى چنار و مۆدرین لە پارێزگاى هەڵەبجە کە دوو رۆژە بەردەوامە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵكێکی زۆر شەڕی مان و نەمان دەکەن بۆ کۆژاندنەوەی ئاگرەکە و تا ئێستاش دوو کەس لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە.

له‌ سۆران رێكارى توند به‌رامبه‌ر داربڕین گیراوه‌ته...

له‌ سۆران رێكارى توند به‌رامبه‌ر داربڕین گیراوه‌ته‌به‌ر

داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی ...

داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی بدەیت