دیمەنی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن _ وێنە: A.A
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەن
لە هەولێر زیاتر لە 31 هەزار قوتابی پۆلی 12 بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەکەن
964+
شۆڕش قادری
سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکەن و تەنیا لە پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 31 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێژنه‌ی ئه‌منی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو تەئکیدی لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان کردووە بۆ قوتابیان، بە تایبەتی دابینکردنی کارەبا و ئامێرەکانی فێنکەرەوە و پاراستنی سه‌قامگیری بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
له سنووری هه‌ر هه‌شت به‌ڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای هەولێر، 31 هه‌زار و 95 قوتابی لە 436 هۆڵدا بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووه‌می پۆلی 12ـی ئاماده‌یی دەکەن کە بڕیارە رۆژی شەممە 23.8.2025 دەستپێبکەن.