لە بالیسان
گەنجێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە گوندی توتمەی سەر بە ناحیەی بالیسان گەنجێکی 19 ساڵان لە حەوزێکى ئاودا خنکا.
فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بە 964ـی وت،” ئەو گەنجەی کەوتۆتە ناو حەوزێکی ئاو و خنکاوە، خەڵکی گوندی توتمەیە، نەخۆشی درێژخایەنی پەرکەمی هەبووە، هەرچەندە حەوزەکە قوڵ نەبووە بەڵام لەو کاتەی کەوتۆتە ناو حەوزەکە کەسی لەگەڵ نەبووە تاکو رزگاری بکات”.
” هەر زوو تیمەکانمان گەیشتن، بەڵام نەمانتوانی ژیانی رزگار بکەین و لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەمان بەڕێکرد بۆ پزیشکی دادی هەولێر بە مەبەستی توێکاری”، فەرهاد عەزیز واى وت..
گوندی توتمە لە سنوری ناحیەی بالیسانە و سەر بە قەزای شەقڵاوەیە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح