رۆنی رەشی لەسەر شەقام رشتووە

لە سنوری ناڵپارێز شۆفێرێك دەستگیر کرا

964+

ژێوار خدر

شۆفێرێکی تانکەر لە ناحیەی ناڵپارێز دەستگیرکرا، بەهۆی رشتنی رۆنی رەش لەسەر شەقام و دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە 17.8.2025 مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز شۆفێری تانکەرێکیان دەستگیرکردووە، کە رۆنی رەشی بارکردبوو.

دەشڵێت، بەهۆی لێچوون و رژانی رۆنی تانکەرەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان پێنجوێن – سەیدسادق، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو، کە مەترسی بۆ شۆفێران دروست کردبوو.

روونیشیکردەوە، دەستیانگرتووە بەسەر تەنکەرەکەدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .

شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا

شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا