لەلایەن UNHCRـەوە

سەنتەری چالاکی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك کرایەوە

964+

توانا نەقی

سەنتەری چالاکی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك لە سنووری هەولێر بە تێچووی 500 ملیۆن دینار لەلایەن رێکخراوی UNHCR بە تەواوی کەلوپەلەکانیەوە کرایەوە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر داوا لە رێكخراوی UNHCR كرا باڵەخانەیەك لە كەورگۆسك بۆ چالاكی كۆمەڵایەتی دروست بكرێت.

رێکخراوەکە باڵەخانەی دروستکرد و  دوای تەواو بوونی و دابینكردنی كەلوپەلی پێویست بۆی، سەنتەری چالاكی كۆمەڵایەتی كرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەیەکەم خولی ئەم هاوینەیە زیاتر لە 100 منداڵ و 70 ژن بەشداریان کردووە و خولی جۆراوجۆریان بۆ دەکرێتەوەب لە سەنتەرەکە.

مەبەست لە كردنەوەی ئەم سەنتەرەکە، كار كردنە لە سەر كێشە كۆمەڵایەتیەكان و چارەسەر كردنیان لە رێگای بەڕێوەبردنی كەیس، پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی، هەروەها بڵاو كردنەوەی هۆشیاری گشتی و کردنەوەی خولی جۆراو جۆر.

باڵەخانەی سەنتەرەکە لەسەر رووبەری 1194 مەتر دووجادروست كراوە تێچووی 500 ملیۆن دینارە، لە ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لەلایەن UNHCR دەست بە دروستکردنی کراو و ئەمساڵ کرایەوە.