لە گورجستان
شڵێوە بە هەڵپەڕکێ خەڵاتی بردەوە
964+
پەری ساڵح
گروپی هەڵپەڕکێی شڵێوە، وەک نوێنەری کوردان لە فێستیڤاڵی هەڵپەرکێ و موزیک لە وڵاتی گورجستان توانی پلەی یەکەم و خەڵاتی دیپلۆمی شانازی بەرێتەوە.
وەک دەڵێن شایی و هەڵپەڕکێ هەر لە کوردە حەیاتەکەی خۆمان جوانە، لە وڵاتی گورجستان فێستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بە بەشداری چەندین وڵات بۆ هەڵپەرکێ و موزیک بەڕێوەچوو، تێیدا گروپی هەڵپەڕکێی شڵێوە نوێنەرایەتی کوردستانیان کرد و توانیان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن و خەڵاتی grand prix دیپلۆمی شانازی بەرنەوە.
رابەر کوردستانی، لە دەستەی دەنگ و موزیکی گروپەکە بۆ 964 وتی، بەشانازییەوە نوێنەرانی کوردستانمان کرد و توانیمان بەجوانی خاوەنداری لە کەلتوری دێرین و بەهێزی نیشتمان بکەین و پاڕێزەرێکی باش و بەئەمەک بین، ئەم دەستکەوتانە پیرۆزی کوردستان بن.
هاوکات سەید ئەحمەد تەوەکولی وەک ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەم فێستیڤاڵە بەشدار بوو.