لە رێگەی تەقاندنەوەی ناکارەبایی
له گوندێكی تانجه‌ڕۆ چه‌ندین پاشماوه‌ى جه‌نگی له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى سلێمانى چه‌ندین مین و پاشماوه‌ى جه‌نگى له‌ناوبران، كه له‌ناویاندا سێ نارنجۆكی ده‌ستى له‌گه‌ڵدابوو.
كاروبارى مینى سلێمانى ده‌ڵێت، ئەمڕۆ یەکشەمە 17.8.2025 تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی، لە کێڵگەمینی مەحمودخان لە گوندی قڕگە سەر بە شارەدێی تانجەرۆ، هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ناوبردنى پاشماوه‌كان بە رێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی كراوه، ده‌شڵێت، “له‌گه‌ڵ ئه‌م پاشماوانه ئەو پاشماوە جەنگییانەش لەناوبران کە پێشتر و لە چالاکی جیاجیادا چارەسەرکرابوون و گوێزرابوونەوە بۆ شوێنی پارێزراو بەمەبەستی چارەسەرکردنی”.
ئه‌م مین و پاشماوە جەنگییەکانه‌ى له‌ناوبران بریتی بوون لە، 20 گولە هاوەنی 82 ملیم، دوو گولـلە هاوەنی 120 ملیم، پێنج گولـلە هاوەنی 100 ملیم، شەش گولـلە هاوەنی 82 ملیم، یەک گولـلە هاوەنی 60 ملیم، سێ نارنجۆکی دەستی و سێ فیوزی پی دی.