دیمەنێکی هەولێر لەکاتی خۆڵبارین ... وێنە؛ سۆشیال میدیا
ماسک ببەستن
نەخۆشخانەى رزگارى هەولێر بۆ هاوڵاتیان: مەیەنە دەرەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ لە ماڵەوە بمێننەوە بۆ سەلامەتی خۆتان، ئەگەریش هاتنە دەرەوە ماسک ببەستن ، ئەمە رێنمایى نەخۆشخانەى رزگارى هەولێرە بۆ هاوڵاتیان لەو کەشى خۆڵبارینەى شارەکەى گرتووەتەوەز
نەخۆشخانەکە رێنمایى بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات، باشترە هاوڵاتیان لەماڵ بمێننەوە، بەڵام ئەگەر هەر هاتنە دەرەوە، باشترە ماسک ببەستن.
لەبارەى ئەو کەسانەى نەخۆشى رەبۆ و تەنگەنەفەسیان هەیە، لە رێنماییەکاندا هاتووە کە دەبێت لەماڵ بمێننەوە و لەکاتى هاتنە دەرەوەش ماسک ببەست.
رێگاكانی خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین :
1. پێویسته هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه و باشتره نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
2. له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه پێویستە ماسك (ده‌مامك) به‌كار بهێندرێت.
3. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی ره‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه و ده‌بێت له ماڵ بمێننه‌وه و به‌بێ ماسك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
4. له كاتی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌م نه‌خۆشانه، یان ھه‌ر كه‌سێكی ئاسایی سه‌ردانی نزیكترین بنكه، یان نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
5. هه‌ندێك كه‌س به‌مجۆره كه‌ش و هه‌وایه تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه باشتره خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.
6. منداڵانی قوتابخانه و باخچه‌كان باشتره له‌م ڕۆژه‌دا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ (حه‌وشه) بۆ یاریكردن.
7. هه‌ر میوه و خۆراكێك له ده‌ره‌وه بوو لێكراوه بۆ خواردن له‌م كاته‌دا پێویسته جوان بشۆرێته‌وه.