حەرەمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق - وێنە: ئاژانسەکان
دادگا دەڵێ چی؟
دادگا سکاڵای سەر پڕۆژەی رووناکی رەتکردەوە؛ وترابوو گرانە
964+
ئەحمەد مستەفا
سکاڵاکارەکە دەڵێ، دادگای باڵای فیدڕاڵی بە پاساوی نەبوونی تایبەتمەندی و پسپۆری، ئەو داوایەی رەتکردەوە کە لەسەر زیادکردنی نرخی کارەبا “لە پڕۆژەی رووناکی” تۆماری کردووە.
سکاڵاکارەکە، عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی کوردستانە، پێشتریش لە دادگای سلێمانی هەمان سکاڵای تۆمارکردبوو.
ئەو سکاڵاکارە بە 964ی وت، ئەمڕۆ یەكشەممە 17.8.2025، ئامادەی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بووە لە بەغدا، سەبارەت بە داواکەی لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا لە “پرۆژەی روناکی”، دادگاکە بڕیاریداوە بە رەتکردنەوەی داواکەی بە پاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگا نییە.
ئەو سکاڵاکارە لەبارەی پڕۆژە و کردن بە 24 کاتژمێری کارەبا دەڵێت، گرانکردنی نرخی کارەبا تەنیا پاساوەکەی بە 24 کاتژمێرکردنە، لە راستیدا بە بازرگانیکردنی کارەبایە وەک خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیانی هاوڵاتییان، ئەوەش ستەمە لە خەڵک لە کاتێکدا کارەبا لە غازی خۆمان بەرهەمدەهێنرێت.
خواستی ئەوان وەک سکاڵاکار باسی کردووە، چاوەڕوانیی بووە دادگاکە لە بەرژوەندی خەڵک بڕیار بدات، وە نرخی کارەباکە بە پێوەری حکومی دیاری بکرێت، نەک بازرگانی.
ئەوە لە کاتێکدا، پڕۆژەی رووناکی لەگەڵ بەفەرمی راگەیاندنی نرخی کارەبا دەڵێ، لە چوارچێوەی پڕۆژەکە بەشێوەیەک داڕێژڕاوە %80 هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پارەیەکی کەمتر ددەن بە کارەبا لەو بڕەی پێشتری خەرجییان دەکرد بۆ مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی؛
