بەرپرسانی چەمچەماڵ وادەڵێن

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ هەر سوودیان بۆ مرۆڤ نییە؛ دار و درەختەکانیش دەپارێزن

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە چەمچەماڵ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ نەک تەنیا بوونەتەهۆی کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتۆچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڵكو سوودیان بۆ ژینگە و سروشتی ناوچەکەش هەبووە و ژیانی دار و درەختەکانی سەر رێگای کەرکوک – سلێمانیان پاراستووە کە عومری هەندێکیان زیاتر لە 25 ساڵە.

بەپێی داتایەک کە 964 لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ دەستیکەوتووە، لە 1.1.2024ـەوە تا 1.11.2024، 93 رووداوی هاتوچۆ لە سنووری چەمچەماڵ روویانداوە، بەهۆیانەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 کەسیش برینداربوون، بەڵام دوای ئەو بەروارە کە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی جێگیر کران، تا 1.7.2025 ، 38 رووداوی هاتوچۆ لەو سنوورە روویانداوە، بەهۆیانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش برینداربوون.

سەبارەت بە کاریگەری دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ژینگە و سروشتی چەمچەماڵ، ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی تەکیە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “لە سنووری ناحیەکەمان زیاتر لە هەزار نەمام لە ئەمبەراوبەری شەقامەکان هەن کە هەرکات رووداوێکی هاتوچۆ روویدەدا، قوربانی و زەرەرمەندی یەکەم ئەو درەختانە بوون، لەئێستاشدا کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ هۆکارێکی باشن بۆ پاراستی نەمام و درەختەکان”.

ئیبراهیم ئەحمەد زیاتر روونیکردەوە و وتی، پێشتر شۆفێران بە ئارەزووی خۆیان و زۆر بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان دەهاژۆشت، بەڵام ئێستا کە خێرایی لە شەقامەکانی تەکیە بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاری کراوە، رووداوەکانی هاتوچۆ بەتەواوەتی کەم بوونەتەوە و کەمتریش نەمام و دار و درەختەکان بەردەکەون و لەناودەچن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی نزیکە لە کەوتنەکار

کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی نزیکە لە کەوتنەکار

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت