"رادەی بینین کەم بووەتەوە"

هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین هۆشداری دەدات

964+

شۆڕش قادری

شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و هاتۆچۆی سلێمانیش هۆشداری دەدات و داوا لە شۆفێران دەکات بە وریایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی رادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم رێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

‎* کەمکردنەوەی خێرایی

‎* پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان

‎* داگیرساندنی گڵۆپی تەم

‎* بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت

‎هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و رێگاکانی دەرەوەی شارـیش دەڵێت، تا ئەکرێت ئەو رێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

‎لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوەچوون؛

‎188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ

‎ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان  PJCC

‎122 فریاگوزاری تەندروستی

115 بەرگری شارستانی

104 پۆلیسی فریاکەوتن

106 ئاسایش

لە سنووری سلێمانی خۆڵبارین نزیکەی 30 کەسی ناردە نەخۆشخا...

لە سنووری سلێمانی خۆڵبارین نزیکەی 30 کەسی ناردە نەخۆشخانە

لەلایەک باران دەبارێت و لەلایەکیش خۆڵبارین دەبێت

لەلایەک باران دەبارێت و لەلایەکیش خۆڵبارین دەبێت