پێنج گەڕەکن

ئەو گەڕەکانەی کەلار ئەمڕۆ ئاویان نەبوو سبەی بەیانی زوو ئاویان پێدەگات 

964+

توانا نەقی

ئەو گەڕەکانەی کەلار ئەمڕۆ ئاویان نەبوو بەهۆی چاککردنی بۆریەوە سبەی بەیانی زوو ئاویان پێدەگات و هیچ کێشەیەکیان نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بڵاویکردەوە، ئەو گەڕەکانەی ناویان لای ئەوان هاتووە سبەی بەیانی یەکشەممە 17.8.2025 کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ئاویان بەسەرا دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی چاککردنی بۆری و دانانی قفڵ ئەمڕۆ ئاوییان بەسەرا دابەش نەکراوە، ئەو گەڕەکانەی رۆژانی ئاسایی دەکەونە ئەم کاتە، دوا نێوەڕۆ ئاویان بۆ دابەش ئەکرێت لە پاڵاوگەی ئاوی کەلار یەک.

ناووی ئەو گەڕەکانەی سبەی ئاویان بۆ دەچێت:
 
 بەردەسوور
ئەندازیاران 
شوقەکانی گۆران
گۆران 
ئازادی

"لە کەلار گرفتی کەم ئاوی نیە"