ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک کەرکوک_ وێنە: ئەرشیف
كەركوك و تكریت
بە فڕۆكەی F-16 داعش بۆردومان كرا و ژمارەیەكیان لێ كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە تكریت و كەركوك، ژمارەیەك چەكداری داعشیان كردە ئامانج، ئەمە بە قسەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق.
سەرچاوەكە ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە فڕۆكەی F-16 لە رۆژانی 12 و 14ی ئەم مانگە لە وادی شای لە پارێزگای سەڵاحەدین (تكریت) و هەروەها لە سنووری پارێزگای كەركوك چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كرد و ژمارەیەكیان لێ كوشتوون.
سەرچاوەكە دەڵێت، هەردوو چالاكی بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و چاودێریكردنی چەند رۆژێكی ئەو شوێنانە ئەنجامدراون.
سەرچاوەكە ئەمڕۆ هەر ئەوەندە زانیاریی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەداوە، دواتر وردەكاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.