بەحرکەى هەولێر

دیوار رووخا؛ هاوڵاتییەک گیانى لەدەست دا و یەکێکى تریش بریندارە

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر، لە گوندێکى سنوورى قەزاى بەحرکە، دیوارێک رووخا، بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست دا  و یەکێکى تریش بریندار بوو.

رووداوەکە لە گوندى قادراوا کە دەکەوێتە سنوورى بەحرکە، روویداوە.

نەجمەدین مزوری، دانیشتوویەکى گوندەکەیە و زانیارییەکانى بەم شێوەیە بە 964 وت،”دراوسێکەمان سەرقاڵى نۆژەنکردنەوەى خانووەکەى بوو، بەڵام دیوارێک رووخاو و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست دا و کەسێکى تریش بریندار بوو”.

بە وتەى نەجمەدین، ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە، تەمەنى 50 ساڵێک دەبێت و دراوسێیانە و بریندارەکەش دراوسێیەکى تریانە.

لاى خۆیەوە ئارام نەجات، بەڕێوەبەرى پزیشکى دادى هەولێر وێراى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان بە 964ـى وت، “تەرمەکە لە پزیشکى دادییە و توێکارى بۆ ئەنجام دەدەن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دیوارێک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا رووخا و گیان لەدەستدان ...

دیوارێک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا رووخا و گیان لەدەستدان هەیە