لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لەندکرۆزەر لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانیدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، “کاتژمێر 7ـی ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە لە منداڵێکی داوە بە ناوی (میر محەمەد خوامراد) تەمەن شەش ساڵ و بەو هۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە”.
بە وتەی ئاکام قوتبەدین، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە ناوی (ئ.ع.ق) تەمەن 22 ساڵ، پیشەی کاسب لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی یاسای 24ـی هاتوچۆ راگیراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکەش لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار کراوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری