فیلمێکی کوردیش بەشدارە
باپیرەی هەموو شاخەکان فیلمەکان کۆدەکاتەوە
964+
پەری ساڵح
بۆ یەکەمجار لە چین فێستیڤاڵی فیلم لەنێو شاخە بەهێزەکانی چینلینگ بەڕێوەدەچێ و فیلمێکی کوردیش بەشدارە، بەڵام دەرهێنەرەکەی بەهۆی تێچووی زۆرەوە ناتوانێت بچێتە فێستیڤاڵەکە.
فێستیڤاڵی فیلمی چیای چینلینگ دەرفەت دەداتە سینەماکاران و موزیکژەنان و دەرهێنەرەکان تا کارە ناوازەکانیان لەناو چیاکاندا نمایش بکەن کە بە باپیرەی هەموو شاخەکان ناودەبرێت و دووەم بەرزترین لوتکەی زنجیرە چینلینگە و خلیسکێنەی سەر بەفری تێدایە و ساڵانە زیاتر لە 400,000 گەشتیار بۆ خۆی رادەکێشێت، یەکێک لەو فیلمانەی بۆ ئەم فێستیڤاڵە قبوڵکراوە “شاخی بێدەنگە” کە کورتە فیلمێکی 3.30 خولەکییە و باس لە پەیوەندی مرۆڤایەتی و سروشت دەکات.
سامی کاکە دەرهێنەری فیلمەکە بۆ 964 وتی، تێچووەکەی زۆرە و ناتوانم بچمە فێستیڤاڵەکە و هیچ کەسیش هاوکاری نەکردووم.
دەشڵێت، ئاواتەکانمان فراوانن، ئامانجمان تێکەڵبوونی هونەر و سروشتە لەسەر ئاستی جیهان و خۆمان لە پێشەنگی دیمەنی فیلمی شاخاوی چیندا جێگیر بکەین.