بە نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو

نەخۆشخانەى تکریت؛ شیشێک لە مێشکى گەنجێک دەرهێندرا

964+

وریا فەتاح

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی تکریت، نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان بۆ گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ ئەنجامدا و شیشێکى کانزاییان لە مێشکیدا دەرهێنا کە لە نزیک خوێنبەرە سەرەکییەکانى چەقیبوو.

وەزارەتى تەندروستى عێراق بڵاوى کردەوە، شیشێکى ئاسن چوبووە ناو کەلـلەسەری گەنجەکە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی ورد، لە نێویاندا بڕیاری نەشتەرگەریی بەپەلە دراوە.

وەک باسى کردووە، نەشتەرگەرییەکە دوو کاتژمێری خایاندووە و تێیدا شیشە کانزاییەکە بە سەرکەوتوویی لە مێشکی نەخۆشەکەدا دەرهێنراوە،

ئەوەى جێگەى دڵخۆشییە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە مێشک و خوێنبەرەکانی بگات، نەشتەرگەرییەکە کۆتایى هاتووە.

لە رۆژى لە دایکبوونی و دوای نەشتەرگەرى جوانکارى گیانى ...

لە رۆژى لە دایکبوونی و دوای نەشتەرگەرى جوانکارى گیانى لەدەست دا