دەرباز یونس لە باکستەیجی 964

“لەگەڵ سنوور بەزاندنی ئافرەت نیم”

964+

ژووری هەواڵ

وادیارە دەرباز یونس کێشی زۆر زیادیکردووە،  پێشکەشکاری نۆ کۆمێنت خەریبووە نەیناسێتەوە و دەشڵیت، چوومە دەزگایە لە پرسگەوە تا ژوورێ نزیکەی 50 کەس پێیان وتم قەڵەوبووم.

بە سەلامەتی نۆکۆمێنتی تێپەڕاند و لە باکستەیج باسی لە کتێبەکەی کرد کە لە زیندانەوە ئیلهامی نوسینی بۆ هاتووە تا خەڵک بە زیندان ئاشنا بکات، وەک دەڵێت دونیایەکی زۆر جیاوازە و رەنگە کەسانێکیش ئاشنای یاسا و هەڵەکان نەبن.

دەربارەی مافی ژنان و گرنگیدان بە دایکی باسی لەوە کرد، زۆر رێز لە مافی ئافرەت دەگرێت بەمەرجێک سنور نەبەزێنێت، بەجۆرێک ونبوونی مۆبایلەکەی ئەوەندە کاریگەری لەسەر ونبوونی کەرامەتی نەبێت

"دوو جار زیندانی كراوە و بە ئوسامە جەمیل سەرسامە"

"دەرباز یونس بێتاوان دەرچوو"