لە رێگەی لینکێکەوە ناو تۆمار بکەن

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ حەج ئاگادار کرانەوە 

964+

توانا نەقی

کەسوکاری شەیگیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین ناوخۆیان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بنوسن و لینکەکەیشیان بڵاوکردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان و جینۆساید کراوان دەکەن ئەوانەی ئارەزووی جێبەجێ کردنی فەریزەی حەجیان هەیە تکایە لە رێگەی ئەو لینکەی بڵاویان کردووتەوە بەشێوەی ئۆنلاین فۆرمەکە پر بکەنەوە و سەردانی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سنووری خۆتان بکەن بە مەبەستی پشتگیریکردنتان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر نووسراوی پشتگیرییەکە بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینکەکەوە پێشکەش دەکرێت و چاوەڕێی ناوەکان دەبن.

ئەو کەسانەی دەتوانن لەم پرۆسەیە سودمەندبن کور، کچی، خوشک، برا، دایک، باوک، هاوسەری شەهیدی سەنگەر و  شەهیدی ئەنفال دەبێت، بێگومان ئەم تۆمارکردنە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەشێوەی تیر و پشک ئەنجام دەدرێت، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان وا دەڵێت،.

ئەمەش ئەو لینکەیە کە دەتوانن لە رێگەیەوە ناو خۆتان تۆمار بکەن:

http://IwY2xjawMKfmFleHRuA2FlbQIxMABicmlkETF5bnlZQVJ1OU1hNTZpbnVQAR5ZdxGRk362KhEx8AVwyYAmAhaozYVLrtNgj_bclDcO8dAh4b9NXG25JKLJzg_aem_B9FTu6t2fhijFMQG1sWe4g