مەچن بۆ شوێنی دوور

بایۆمەتری لە بانکی سەیدسادق دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بنکەی تۆماری بایۆمەتری لە بانکی سەیدسادق کرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی راگیرابوو، مووچەخۆری ئەو سنوورانە چیدیکە پێویست ناکات زۆر دوور بکەونەوە، ئەو کارە هەر لە سەیدسادق ئەنجام دەدرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.8.2025، سەرچاوەیەکی کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێ لە بانکی سەیدسادق بە 964ی وت، بەکاتی کارەکان راگیرابوو، دوای ئەوەی خواست هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان، ئێستا تیمێک لە کاتی دەوامی ئاسایی کارەکان رایی دەکەن.

بەگوێرەی کاری تیمەکە بێت،  مووچەخۆرانی قەزاکانی سەیدسادق، شارەزوور، دەربەندیخان و پێنجوێن دەتوانن لەوێ کۆدی بایۆمەتری “ژمارەی کەسی بێهاوتا” دەربکەن، کە پێویستیان بەژمارەی کەسی بێهاوتا UPN یان پێناسی دیجیتاڵی هەیە.

پێشتر سەرجەم نوچەخۆران ئاگادار کرابوونەوە دەبێت بایۆمەتری لە وادەی دیاریکراو تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت، بەڵام ئەو کەسانەی تۆماریان نەکردووە، ماوەی تۆمارکردنەکە تاوەکو ئێستا درێژەی هەیە و دەتوانن بچن.

بۆرییەکی سەرەكیی ئاوی خواردنەوە لە سەیدسادق شكاوە

بۆرییەکی سەرەكیی ئاوی خواردنەوە لە سەیدسادق شكاوە