گرافیک؛ 964+
منداڵه‌كه‌ش له‌ژیاندا ماوه
داپیره‌یه‌كی خورماتوو له‌خه‌مى نه‌وه‌كه‌ى به جه‌ڵته‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
له خورماتوو، ژنێكى به‌ته‌مه‌ن به‌هۆى بیستنى هه‌واڵى له‌كاركه‌وتنى هه‌ردوو گورچیله‌ى نه‌وه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى خه‌مۆكى دایده‌گرێت جه‌ڵته‌ى دڵ لێی ده‌دات و گیانى له‌ده‌ستدا.
ژنەکە، ناوی هەفتاو عەلی، تەمەن 63 ساڵ، دانشتوی گەڕەکی کۆماری خورماتووە، ئەو منداڵەش کە توشی نەخۆشی گورچیله بووە تەمەنی شەش ساڵانە.
موهەنەد حاجی ناسر، ئامۆزایەکی ئەو ژنە بە 964ـی وت، ماوەیەکە منداڵەکەیان گورچیلەکانی بەرەو لاوازی و وەستان دەچن و دکتۆرەکان ماوەی مانگێکیان بۆ داناوە و دەبێت بگۆڕدرێت، بۆیە داپیره‌ى دواى پێزانینى ئه‌م هه‌واڵه خه‌مۆكی دایده‌گرێت و ئه‌مڕۆش گیانى له‌ده‌ستداوه.
وتیشی “ماوەی سێ رۆژە داپیره توشی خەمۆکیەکی تووند بووە و ئێوارەی ئەمڕۆش کاتێک نوێژی کردوە و ویستویەتی سەر خەوێک بشکێنێت، هەڵنەساوەتەوە و گیانی لەدەستداوە”.
له نه‌خۆشخانه دوای پشکنینی تەندروستی پێیان وتوون بەهۆى جەڵتەی دڵه‌وه گیانی لەدەستداوە.
باس له‌وه‌شده‌كات، خێزانى منداڵه‌كه بەهۆی هەژاریەوە لەلایەن خێرخوازانی شارەکەوە کەمپینێکی کۆکردنەوەی پارەیان بۆ راگەیاندراوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گورچیله‌كانى، کە بڕی 80 ملیۆن دیناری پێویستە و تاوه‌كو ئێستاش 27 ملیۆنی بۆ کۆکراوەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن