کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ کردووە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەر وەک دوینێ دەبێت و کەمێک بەرزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە کەشی ئەمڕۆ وەک دوێنێیە بەڵام سبەینێ پینجشەممە، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و تا 2 پلەیەک دەچێتە سەریان.
بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ گەرمیانە بە 47 پلە و فێنکترین یان نزمترین پلەش حاجی ئۆمەرانە بە 31 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / لە نێوان باکووری ڕۆژئاوا و باکووری رۆژهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 47 پلەی سیلیزی