لە نازنازی هەولێر
ئاگر لە چەند کابینەیەکی مانەوەی کرێکاران کەوتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئاگر لە چەند کابینەیەکی مانەوەی کریکاران لە گەڕەکی نازنازی هەولێر کەوتەوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
پەیامنێری 964 لە شوێنی روواوەکەوە دەڵێت، ئاگرەکە بێ هیچ زیانێکی گیانی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
دەشڵێت، دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە تیمەکان سەرقاڵی سارد کردنەوەی شوێنەکەن بۆ ئەوەی بیپارێزن لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر