ژمارەیەک کەس ئاڵای نوێی ئیدارەی سوریایان بەرزکردووەتەوە _ وێنە: 4 NEWS
ئاژانسی فرانس پرێس وا دەڵێ
“بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و دیمەشق کۆک بوون بژاردەی سەربازی نەگرنەبەر”
964+
ئەحمەد مستەفا
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولای کرد كه بڕیاربوو له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت، ئێستا ئاژانسێکی فەڕەنسی دەڵێ، نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای کوردستان و حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق كۆبوونه‌وه و تاووتوێی پرسی “لامه‌ركه‌زی”یان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی ئاگادار له دانوستانه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووە، کۆبوونەوەکە ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 11.8.2025، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سوریا، له نێوان ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی باڵای ئیداره‌ی خۆسه‌ر و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌نجامدراوه.
روونیشی كرده‌وه كه “گفتوگۆكان ته‌ركیزی خستووه‌ته‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی فۆرمی گونجاو بۆ لامه‌ركه‌زی، به‌بێ دیاریكردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی” بۆ جێبه‌جێكردنی، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام دیمەن بڵاودەکرێتەوە و دەوترێ حکومەت، چەکدار و چەکی بۆ سنووری هەسەدە گواستووەتەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێ، كه ئیداره‌ی خۆسه‌ر رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له شاری حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا، كه بۆ یه‌كه‌مجار نوێنه‌رانی كه‌مینه‌ی دروز و عه‌له‌وییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، كه به‌هۆكاری تائیفی رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و له به‌یاننامه‌ی كۆتاییشدا به‌شداربووان داوای ده‌ستوورێكیان كرد كه “ببێته‌هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی لامه‌ركه‌زی”.
دیمه‌شق ره‌خنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه گرت، به‌تێكدانی پڕۆسه‌ی دیالۆگ”ی زانی و رایگه‌یاند كه بایكۆتی “هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه بڕیاره له پاریس ئه‌نجام بدرێت”.
لەبارەی دیدارەکەی ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبای، ئامانجی گفتوگۆكان، به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر “به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دانوستان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی سوریا-سوریا و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا”، هه‌ردوولاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه “هیچ بوارێك بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی نییه”.