لە ناوچەی حاجی ئۆمەران
پێنج مینی جۆری M14ـی دژە کەسی تەقێندرانەوە
964+
ژێوار خدر
لە کێڵگەی مینی “زەنگان”ـی گوندی رایەد لە ناوچەی حاجی ئۆمەران، کە یەکێکە لە کێڵگە مینە مەترسیدارەکان و ئێستا دوو تیمی مین هەڵگرەوە کاری تێدا دەکەن، پێنج مین لەناوبران
موخڵیس شەریف، بەڕێوەبەری چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بە 964ـی وت، مینەکان لە جۆری M14ـی دژە کەسی کەڵپەدار بوون، کە پێشتر دۆزرابوونەوە و ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 لەلایەن تیمی تەقاندنەوەوە تەقێندرانەوە و لەناوبران.
وتیشی، مێژووی مینەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 80کان و هی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقن، لەلایەن سوپای ئەوکاتی ئێرانەوە دانراونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، دروستکردن و گواستنەوەی مین لە رووی نرخەوە زۆر هەرزانە و تا داشدەنرێت لەژێر زەوی تێچووەکەی زۆر کەمە، بەڵام هەرڵگرتنەوە و دۆزینەوەی تێچووەکەی دەیان جار گرانترە و پرۆسەکەش زەحمەتترە.