لەگەڵ زیارەتکاران خۆی بەمدیودا کردووە
گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار رۆژە لە هەرێمی کوردستان بێ سۆراغە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
گەنجێکی دانیشتووی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار رۆژە هاتۆتە هەرێمی کوردستان، بێ سۆراغە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
بەکر هەنگەژاڵی، کەسوکاری ئەو کەسەیە و بە 964ـی وت، “ئەو کوڕە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ دەبێ، چوار رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەو کاتەوە بێسەروشوێنە”.
“گەنجەکە هیچ گرفتی دەروونی و جەستەیی نییە، لە مەریوان کاری دەستگێڕی دەکات بەڵام پێناچێت بۆ ئیشکردن هاتبێتە هەرێم”، بەکر هەنگەژاڵی وای وت.
باسی لەوەشکرد، تا ئێستا سکاڵایان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک تۆمارنەکردووە چونکە دوو رۆژ لەمەوبەر لە مزگەوتێکی پێنجوێن بینراوە، بەقسەی خۆیان دەیانەوێ جارێ هیچ لایەنێکی فەرمی زەحمەت نەدەن بەڵکو بیدۆزنەوە و ئەگەر لەم دوو رۆژەدا سۆراغێکی نەبێ، ئەوا دەچنە لای لایەنە ئەمنییەکان.
964 لەسەر داواکاری کەسوکاری، وێنەی ئەو گەنجە بڵاو دەکاتەوە و هەرکەس سەرەداوێکی دەستکەوت پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە (07508160536) بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری