پێنجەم رووداو لە هەفتەیەكدا

دیسان لە ئەمریكا شەڕەتەقە بوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا بەهۆی تەقەکردن لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل سێ کەس گیانیان لەدەست دا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، “لە رووداوێکی تەقەکردندا کە لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی فرۆشگای ئۆتۆمبێل لە ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس روویداوە، سێ کەس کوژراون”.

ئەوان روونیان کردەوە، پۆلیس دوای رووداوەکە تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە، کە ئۆتۆمبێلێکی لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی فرۆشگای (تارگێت) دزیوە و هەڵاتووە.

ئەمە پێنجەم رووداوی تەقەكردن و كوشتنە لە ماوەی هەفتەیەكدا لە ئەمریكا، چوارشەممەی رابردوو سەربازێك لە بنكەی سەربازی فۆرت ستیوارت لە ویلایەتی جۆرجیا تەقەی لە چەند سەربازێك كرد و پێنج سەربازی بریندار كرد.

هەروەها رۆژی 9ی ئەم مانگە لە مەیدانی تایم سكوێر لە نیویۆرك كەسێك تەقەی كرد و سێ كەسی بریندار كرد، هەمان رۆژ لە ئەتلانتا پۆلیس كەسێكیان كوشت، كە بە چەکەوە خۆی کرد بە ناو حەرەمی زانکۆی ئیمۆری و دەستڕێژی گولـلەی کرد و زۆربەی گولـلەکانی بە ئاڕاستەی ئەو باڵەخانەیە بوون کە ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی تێدایە، بەهۆی ئەوەوە پۆلیسێک بریندار بووە و دواتر تەقەكەرەكە كوژرا.

دواتر لە بالتیمۆر لە رووداوێكی تەقەكردندا شەش كەس بریندار بوون، كە یەكێكیان منداڵێكی پێنج مانگە.

پۆلیسی ئەمریکا تەقەکەرەکەی ئەتڵەنتای کوشت

پۆلیسی ئەمریکا تەقەکەرەکەی ئەتڵەنتای کوشت