سلێمانی

مۆلیدەیەك سووتا و لێكۆڵینەوە دەكرێت

964+

دیلان محەمەدجەزا

لە گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی مۆلیدەی بەردەم ماڵێك سووتا و ئاگر و دووكەڵی چوو بە ئاسماندا، لێكۆڵێنەوەش دەكرێت بزانن بۆچی سووتاوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025 مۆلیدەی بەردەم ماڵێک لە گەڕەکی کازیوە ئاگری گرتووە.

وتیشی، تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت هۆكاری ئاگرەكە چییە.

وەك لە دیمەنەكان دەردەكەوێت ئاگرەكە گەورە بووە و دووكەڵێكی زۆریشی هەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگره‌كه‌ی کارگەی تەپەدۆری سێمێل کۆنتڕۆڵکرا

ئاگره‌كه‌ی کارگەی تەپەدۆری سێمێل کۆنتڕۆڵکرا