جگە لە هەرێم

بەم گەرمایە؛ لەسەرتاسەرى عێراق کارەبا بڕا

964+

کاروان ساڵحى

لەکاتژمێر سێى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممەوە، کارەبا لە سەرتاسەرى عێراق کوژایەوە، بەڵام هەرێمى کوردستانى نەگرتووەتەوە.

غەسان رەزوان بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا ناوچەی باکوور بە 964ـى وت،”لە کاتژمێرسێى دوانیوڕۆی ئەمڕۆوە سیستەمی کارەبای نیشتیمانی لە سەرتاسەری عیراق کوژایەوە”.

لەبارەى هۆکارى کوژاندنەوەى کارەبا، غەسان رایگەیاند،” تاکو ئێستا هیچ رونکردەوەیەک نەگەیشتوە بە فەرمانگەکانی دابەش کردنی کارەبا و نازانین هۆکار چییە.

کوژاندنەوەى سەرتاسەرى کارەبا لە عێراق، هەرێمى کوردستانى نەگرتووەتەوە و تەنیا لە شارەکانى عێراق ئەو کێشەیە روویداوە.

کوژانەوەى سەرتاسەرى کارەباى نیشتمانى عێراق لە کاتێکدایە، دوێنێ 15 شارى عێراقى ریزبەندى یەکەم تا 15ـەمى گەرمترین ناوچەکانى جیهانیان گرتبوو و بۆ ئەمڕۆش لە زۆرینەى شارەکانى عێراق پلەى گەرمى لە سەرووى 47 پلەى سیلیزییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات