هەواڵەکان

بازاڕ بازاڕى ئۆتۆمبێلی چینییە و وێستگەیەکی پاسی فول مواسەفاتیش دروستکرا


ژووری هەواڵ

ئەو کەسانەى ئۆتۆمبێلى تایبەتیان نییە و لە مەوقیفى پاس چاوەڕوانى هاتنى پاس دەکەن، لە هاویندا گەرما و لە زستاندا سەرما و باران هەراسانى دەکردن، بەڵام خەریکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەوەتا یەکەم وێستگەی چاوەڕوانی پاس بە مواسەفاتی جیهانی لەسەر شەقامی سالم لە سلێمانی کرایەوە.

بازاڕ بازاڕى ئۆتۆمبێلە چینییەکانە، بەڵام کۆمپانیاى تۆیۆتا نیگەرانە لە هاوردەکردنى ئەو تۆیۆتا هایبرێدانەى دەهێندرێنە عێراق و هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاکەش دەڵێت بەرپرسیارنین بۆ چاککردنەوەى ئەو تۆیۆتا چینیانە.

دواى نزیکەى پێنج مانگ لە دەستپێشخەرییەکەى تۆڕى میدیایى 964 بۆ رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن، وەزارەتى رۆشنبیرى هاتەسەر خەت و ئاگادارییەکى فەرمى ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی میدیا کردووە بۆ سنووردارکردنی شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵی توندوتیژی و تاوانکاری.

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا و دابەزینى ئاستى ئاو، تەنیا کاریگەرى نەکردووەتە سەر کشتوکاڵ و ئاوى خواردنەوەى ماڵان، بەڵکوو بووەتە مەرگەسات بۆ ئاژەڵە ئاوییەکان بەتایبەت ماسى.

………………