لە سلێمانی وێستگەیەکی پاس بە فول مواسەفات دروستکرا

لەبەر سپلێت و بە دیار تەلەفیزیۆنەوە چاوەڕێی پاس بکەن

 964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

یەکەم وێستگەی چاوەڕوانی پاس بە فول مواسەفات لە لەسەر شەقامی سالم لە سلێمانی دروستکرا و ئیتر ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی تایبەتیان نییە بە دیار تەلەفیزیۆن و بەر سپلێتەوە چاوەروانی پاس دەکەن.

ئازاد ئەحمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەم وێستگەی پاسە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروست کراوە و نمونەیەکە رەنگە لە داهاتوودا تا 20 دانەی دیکە لەسەر شەقامەکانی سلێمانی دروست بکەن.

وێستگەکە ئێستا دەکەوێتە سەر شەقامی سالم بەرامبەر پەروەردەی رۆژئاوا شوێنی دانیشتن، سپلێت بۆ ساردی و گەرمی، تەلەفیزیۆن و شوێنی شەحنکردنەوەی مۆبایلی تیادایە.

ئەم وێستگەی پاسە کە نمونەییە سەرچاوەی کارەباکەی لە وزەی خۆرەوە وەرگیراوە و هاولاتیان دەتوانن لە کەشێکی تەواو لەباردا چاوەڕێی پاس بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی