کەش وهەوا _ هاوین
پێشبینی خۆڵبارینێکی کەمیش دەکرێت
پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن
964+
ژێوار خدر
ئەم گەرما تاقەت پڕوکێنەی چەند رۆژی رابردوو رووی کردبووە ناوچەکەمان، پێدەچێت هەنگاوێک پاشەکشە بکات و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و کەمێک تۆز و خۆڵیش بەڕێوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (1-2) پلە نزم دەبنەوە.
بۆ سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 44
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
کەرکوک: 45
گەرمیان: 45
زاخۆ: 43
هەڵەبجە: 43
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 30