دابەزی

نرخی نەوت هاتە 66 دۆلار

 964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە  بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوە بازاڕی جیهانی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینوە و هاتووەتە خوار 67 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 20 سەنت دیاریکراوە و مامەڵەی پێوە دەکرێت بەوەش 0.39% دابەزیوە.

هەروەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسـیش بە 63 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ماەی چەند رۆژێکی هەفتەی رابردوو بەردەوام نرخی نەوت لە 70 دۆلار دانەبەزوە و چاوڕێ دەکرا نرخەکە بەرزتر ببێتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.