دیمەنێکی کۆبوونەوەکە... وێنە؛ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان.
بۆ دڵنیابوونهوەیە له‌و ئاوه‌ى ده‌گاته ماڵان
له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه چاودێری ئاوى بیر و رووباره‌كانى هەرێمی کوردستان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكرده‌وه، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بە بیرۆکەی دامەزراندنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ بابەتی چاودێرکردنی ئاوی بیرەکان و رووبارەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوهبردووه.
سستمه‌كه له‌رێگه‌ى پڕۆژەیەكی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی Expertise France بۆ چاودێریکردنی ئه‌م سه‌رچاوه ئاویانه لە هەرێمی کوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، کە لەلایەن ئاژانسی GreenCitizinـی فەڕەنسی پشتیوانی دەکرێت.
له کۆبوونەوەکە، تاوتوێی پڕۆژەکە و چۆنیەتی چاودێریکردنی ئاوی بیرەکان و رووبارەکان لە هەرێمی کوردستان كرا،بۆئه‌وه‌ى کوالێتی و چەندێتی بڕی پێویستی ئاوەکە لە سەرچاوەوە تاوەکو ناوماڵەکان بزاندرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی تاوتوێکردندایە و لە داهاتوودا کاری لەسەر دەکرێت.