لە هەزار و 79 بنکە

دەنگدانى ئەزموونى بۆ تاقیکردنەوەى ئامێرەکان بەڕێوەچوو

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە هەزار و 79 بنکە، یەکەم دەنگدانى ئەزموونى ئەنجام دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025، کۆمیسیۆن رایگەیاند، ئەو بنکانەی تاقیکردنەوەیان لێ ئەنجامداوە، لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بوون وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.

رۆژی 11.11.2025، وادەی هەڵبژاردنەکەیە، نزیکەی هەشت هەزار و 788 ناوەندی دەنگدان و چل هەزار و 819 وێستگەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق دادەنرێن، بەگوێرەی ئامارەکان، نزیکەی 29 ملیۆن هاوڵاتیی لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەیە.

وەك لە راپۆرتێکی پەرلەمانی عێراقدا دەردەكەوێت، 335 حزب كێبڕكێیانە بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی، بە كورسی كۆتای پێكهاتەكانیشەوە و بەوەش دەردەكەوێت، كە ژمارەی حزبەكان لە ژمارەی كورسیەكان زیاترە.

كورسییەكانی پەرلەمان پێكهاتوون لە 329 كورسی، كە 237 كورسیان بە كێبڕكێی ئاسایی هەڵبژاردن بەدەستدێت و هەروەها 83 كورسیان بۆ كۆتای ژنانە، كە هەر لە كێبڕكێی هەڵبژاردن كاندیدە ژنەكان دەیبەنەوە، هەروەها پێنج كورسی بۆ پێكهاتەی مەسیحی و یەك كورسی بۆ فەیلی و یەك كورسی بۆ ئێزدی و یەك كورسی بۆ شەبەك و یەك كورسی-ش بۆ سابیئە تەرخان كراوە.

نزیكەی سێ تۆن چوكلێت دەستیبەسەردا گیرا

نزیكەی سێ تۆن چوكلێت دەستیبەسەردا گیرا