تاقیكردنه‌وه و پشكنین بۆ ماده‌كان كراوه
بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ڵێت، بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵی هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان دابەش دەكرێت و له‌م هه‌فته‌یه ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە 964ـى راگه‌یاند بڕیاری دابەشكردنه‌كه دراوه، گەنمەكە لە كەركوك دەهێندرێت و دەدرێتە ئاشەكان، دوای تاقیكردنەوە، ئەوكات بەسەر بریكارەكان دابەش دەكرێت و لەم هەفتەیە دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.
وتیشی “ماددەكانى بەشەخۆراک هه‌مووى به‌رده‌ستن و پشكنینیان بۆ كراوه و بە تەواوی دابەش دەکرێن”.
بەشەخۆراكی پێنجەمى ئه‌مساڵ پێكهاتووە لە سێ كیلۆ برنج، كیلۆیەك شەكر، لیترێك زەیت، دۆشاوی تەماتە 400 گرام، نیسک 500 گرام و ئارینۆك، ئاردیش بڕی نۆ كیلۆ دەدرێتە هەر هاوڵاتییەك.