بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سابیر کوردستانی تێپەڕی
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد سابیر کوردستانی تێپەڕ دەبێت کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سابیر محەمەد ساڵی 1955 لە کەرکوک لەدایکبووە و خاوەنی چەندین ئاواز و گۆرانی کوردییە کە وەک خۆی دەڵێت، زۆربەی گۆرانییەکانی رووداوێکی راستییان لەپشتەوەیە، بەتایبەتیش ئەوانەی خۆی تێکستی بۆ نووسیبوون.
هونەرمەند سابیر کوردستانی لە منداڵییەوە بینایی لەدەستدابوو، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو لەبەردەم توانا و بەهرەکەی و ساڵی 1970 دەستی بەکاری هونەری کرد.
یەکەم بەرهەمی ساڵی 1971 لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک تۆمار کرا و رۆژی 10.8.2020 بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد و سێ کچ و کوڕێکی لە دوای خۆی جێهێشت.