شاری هەولێر
وەزارەتی شارەوانی هەرێم:
بۆ پێشبڕکێی پرۆپۆزەڵی دیزانکردنی گراند پارکێکێ نوێ لە هەولێر نوسینگە ئەندازیارییەکان ئاگادار کرانەوە
964+
توانا نەقی
ته‌نیا 10 رۆژ ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی گراند پاركه‌كه‌ی هه‌ولێر ماوه و وەزارەتی شارەوانی نوسینگە ئەندازیارییەکانی ناوخ و نێودەو:ەتییەکان ئاگادار دەکەتەوە سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025 وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە، لە رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانییه‌وه، بانگهێشتی سه‌رجه‌م نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ به‌شداریكردنیان له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی گراند پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن تاوەکو رۆژی 20.8.2025 سەردانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون له دیزاینكردنی ئه‌و گراند پاركه ژینگەیی و كولتوورییه‌دا.
هەموو ئەو نوسینگە ئەندازیاریانەی کە مۆڵەتیان هەیە دەتوانن بەشداری بکەن و سێ براوه‌ی پێشبڕكێكه‌ش خه‌ڵاتی داراییان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوە نکردووە نە لە نوسراوەکە نە لە بڵاوکراوەکەیاندا کە ئەو گراند پارکە لە چی شوێنێکی هەولێر دروست دەکرێت تەنیا داوای دیزاین دەکەن جارێ.