بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر- وێنە؛ هاتوچۆی هەولێر
رێگای بەحرکە نۆژەن دەکرێتەوە
بۆ گەیشتن بە هاتوچۆی هەولێر رێگای لاوەکی 150 مەتری بەکاربێنە
964+
شۆڕش قادری
ئەگەر ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرـت هەیە، تەنیا لە رێگای لاوەکی شەقامی 150 مەتری دەتوانی بگەیتە ئەو شوێنە، چونکە رێگا سەرەکییەکە داخراوە و نۆژەن دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەهۆی قۆناغێکی تری نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەحرکە، هاوڵاتیان تەنها لە رێگای لاوەکی شەقامی 150 مەتری دەتوانن بێن بۆ هاتوچۆی هەولێر”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەردەوام شلۆقە و جمەی دێ، بۆیە رێگاکەی لۆدێکی زۆری لەسەرە و زۆرجار ئەگەر بەیانی زوو خۆت نەگەیەنێ، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ترافیک و قەرەباڵغیدا دەمێنیتەوە.