بۆ زاوا یەکاویەکە
بەنزیخانەیەکی هەولێر خۆت و ئۆتۆمبێلەکەت پێکەوە خاوێن دەکەنەوە
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە هەولێر بەنزیخانەیەک هەیە هەرچی شتە پێکەوە کۆیکردووەتەوە، تاکو بەنزین تێدەکەیت و ئۆتۆمبێلەکەت بۆ دەشۆن و پشتەمل و ریشت بۆ چاک دەکەن، ماوەیەکی تر جلەکانیشت بۆ ئوتو دەکەن.
بارزان سلێمان خاوەنی بەنزیخانەکە دەڵێت ئەم بیرۆکەیەی لەوەوە بۆ هاتووە کە پیاوان بە هۆی سەرقاڵییەوە زۆر کاتیان نییە، بۆیە لە چاوەڕوانی خاوێنکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیاندا، ئیشی حەلاقیش رایی دەکەن.
خاوەنی بەنزیخانە دەڵێ، ئەگەر سەردانکەرەکە زاوا بێت، ئەوا رازاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەشی لە کۆڵ دەبێتەوە.
هەر ئەوە نییە ماوەیەکی تر شوشتن و ئوتوی جلوبەرگیش زیاد دەکەن.