بۆری کەرکوک - بانیاس نۆژەندەکرێتەوە

سوریا چاوی لە نەوتی کەرکوکە و وەزیری وزەی بۆ دەنێرێت

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی سوریا دەیەوێت بۆڕی نەوتی کەرکوک – بانیاس نۆژەنبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بەم نزیکانە وەزیری وزە دەنێرێت بۆ عێراق.

بۆری کەرکوک – بانیاس بۆرییەکی نەوتی خاوە کە لە ئێستادا لەکارکەوتووە، درێژییەکەی 891 کیلۆمەترە، پێشتر نەوتی لەنێوان لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک لە عێراق بۆ بەندەری بانیاس لە سوریا دەگواستەوە.

بۆرییەکە لە مانگی نیسانی ساڵی 1952 کەوتە کار و لە مانگی تشرینی دووەم بە فەرمی کرایەوە.

محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی وتووە، بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتییە کە لە کەرکوکەوە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس رەوانە دەکات.

دەشڵێت، بەدواداچوون دەکەن بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نوێی نەوت بۆ ئەوەی سوریا ببێتە هەناردەکاری بەرهەمە نەوتییەکان.

عێراق کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ چوار کێڵگەی نەوتی کەرک...

عێراق کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک دەگەڕێنێتەوە