964 وردەكارییەكان دەخاتەڕوو

فێستیڤاڵێكی گەورە لە كەركوك رێكدەخرێت و سەرۆک كۆماریش ئامادەی دەبێت

964+

محەمەد فاتیح

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فێستیڤاڵێكی گەورە، بە ئامادەبونی سەرۆك كۆماری عێراق، لە شاری كەركوك رێكدەخرێت و لایەنێكی یەپوەندیداریش بۆ 964ـی ئاشكرا كرد، مەبەست لە فێستیڤاڵەکە، خستنەڕووی پێكەوەژیانە لەم شارە.

فێستیڤاڵی سیمبولی پێكەوەژیان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9.8.2025،  كاتژمێر حەوت لە ناوەندی رۆشنبیری لە گەڕەكی ئیسكانی كەركوك رێكدەخرێت.

یوسف تەیب، بەڕێوەبەری كۆشكی رۆشنبیری و هونەریی كەركوك، بە 964ـی وت، سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك و ژمارەیەك لە وەزیران و پەرلەمانتاران ئامادەی فێستیڤاڵەكە دەبن و مەبەست لێی دەرخستنی پێكەوەژیان و برایەتی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوكە.

فێستیڤاڵەكە چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەخۆوە دەبینێت و بەرقەراربونی ئەمنی و سیاسی و گەشەسەندنی ئابووریی شارەكە دەخاتەڕوو.

” كەركوك ئەمڕۆ نموونەیەكە بۆ یەكڕیزی و یەكگرتویی و بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی لە ناو رۆڵەكانیدا، تا بیسەلمێنێت كە فرەچەشنی سەرچاوەی هێز و داهێنانە نەك دابەشبون و ناتەبایی”، یوسف تەیب واى وت.