ئیتر هەینییە و بێ خنکان نابێت 

كچێكی گەنج لە زێی گەورە خنكا

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە نزیکی گوندی قەمەریانی سەر بە قەزای خەلیفان کچێکی خەڵكی هەولێر کەوتە زێی گەورە و خنکا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 8.8.2025 بووە لە دۆڵی خەلان بیاو، هەر کەمێک دوای کەوتنە ئاوەوە، تەرمی کچەکە دەرهێندراوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، “کچێکی تەمەن 31 ساڵان کەوتووەتە زێی گەورە و خنکاوە، ئێستا تەرمەکەی دەرهێنراوە و خەریکن دەیگوازنەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران بۆ توێکاری”.

وەک هاودیانی باسی دەکات، کچەکە لەگەڵ خێزانەكەی لە هەولێر بە مەبەستی گەشت هاتبوونە سنووری ئیدارەی سۆران، کە دانیشتووی گەڕەکی کوردستانن لە هەولێر.

ئەمساڵ ئەوە حەوتەمین حاڵەتی خنکانە لە ئاو و رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سۆران، کە بەشی زۆریان گەشتیار بوونە روویان لە سنوورەکە کردووە و بەشێكی خنكانەكانیش لە رۆژانی هەینییە، كە هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران روودەكەنە سنوورەكە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو هاوڵاتی لە مردن رزگار كران

دوو هاوڵاتی لە مردن رزگار كران