دەروازەی زانکۆی کۆیە _ وێنە: 964
هەر تاکێک چەند دەکەوێ؟
زانکۆی کۆیە: سێ هێندەی ستاندار سەوزایمان بۆ خوێندکاران دابین کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
رێژەی سەوزایی لە زانکۆی کۆیە گەیشتە 39 %، ئەوەش بە وتەی، پشتیوان محەمەد، بەڕێوەبەری باخچەکانی زانکۆی کۆیە.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێ، خۆشحاڵین کە مژدەی ئەوەتان پێ بدەین کە هەوڵەکانمان بۆ فراوانکردنی رووبەری سەوزایی بەری گرتووە، ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە کەمپی زانکۆکەمان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.
ئە بەڕێوەبەرە لە پێگەی خۆی نوسیوویەتی، رێژەی سەوزایی، 39.50%، وە پشکی هەر تاکێک 29.64 مەتر دووجایە، ئەمەش مانای وایە، زانکۆکە زیاتر لە سێ هێندەی ستانداردە جیهانییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO سەوزایی بۆ خوێندکاران و ستافەکەی دابین کردووە.
زانکۆی کۆیه، که کاتژمێرێک رێگە دووره له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه، زانکۆکه که‌وتووەته دامێنی چیایه‌کی به‌رزی دڵڕفێن، کامپه‌سی زانکۆی کۆیه به‌جۆرێک داڕێژراوه که هه‌موو دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی سروشتێکی شاخاوی له‌خۆبگرێت.
زانکۆی کۆیه ساڵی 2003 دامه‌زراو تائێستاش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌ی کردووه، له‌ساڵی 2010 دا هه‌یکه‌لیه‌تی زانکۆی کۆیه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و له سیسته‌می کۆلیژیه‌وه گۆڕدرا بۆ سیسته‌می فه‌که‌ڵتی به‌مه‌به‌ستی زیادکردن و به‌ره‌وپێشبردنی کارلێکی نێوان بواره ئه‌کادیمیه وێکچوه‌کان.
له‌ئێستادا زانکۆی کۆیه له‌چوار فه‌که‌ڵتی پێک هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له‌هه‌ریه‌ک له فه‌که‌ڵتیه‌کانی ( ئه‌ندازیاری، زانست و ته‌ندروستی، مرۆڤایه‌تیه‌کان و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌هه‌روه‌ها فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده ) له‌گه‌ڵ 25 به‌ش له‌بواره جیاوازه‌کاندا، وه‌کو به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت، ئه‌ندازیاری جیۆته‌کنیکی، ده‌رونناسی پزیشکی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و مایکڕۆبایه‌لۆجی پزیشکی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.