وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە غەزە - وێنە: رۆیتەرز
سوپا خۆی ئامادە دەکات
سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل دژی پلانی کۆنتڕۆڵکردنی غەزە بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی سیاسی و ئاسایشى ئیسرائیل پێشنیاری بنیامین نەتانیاهۆی، سەرۆک وەزیرانییان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى غەزە پەسەند کرد، پێگەی ئەکسیۆس دەڵێ، سوپاى ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتى کەرتى غەزە.
وە بانگهێشتی هێزی یەدەگ کراوە.
ئەوە لە حاڵێکدا، دەستەى پەخشی ئیسرائیل دەڵێ، سەرۆکى ئەرکانى سوپاى ئیسرائیل هۆشداریداوە لە کۆنتڕۆڵکردنى تەواوەتى کەرتى غەزە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران هەر پەسەندى کردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانى ئیسرائیل دوای 10 کاتژمێر گفتوگۆ، پێشنیازی نەتانیاهۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنى شارى کەرتی غەزەى بە تەواوەتى پەسەند کردووە، بڕیارەکە بەجۆرێکە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکان رێگە بە چوونى هاوکارى مرۆیی بۆ نێو کەرتەکە دەدرێت.
پێگەی ئۆرشەلیم پۆست نوسیوویەتی، سوپاى ئیسرائیل بۆ کۆنتڕۆڵکردنى تەواوى کەرتى غەزە سەرەتا پێگەکانی چەکدارانى حەماس بۆردومان دەکات و دواتر ئۆپەراسیۆنەکە فراوانتر دەبێت بۆ کەمپە گەورەکانی پەنابەران.
رۆژنامەى یەدیوت ئەحرۆنۆت نوسیوویەتی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل نەیاری پلانی کۆنتڕۆڵکردنى غەزە بووە، لە دانیشتنەکەدا گرژى دروست بووە و قسەى توند لەنێوان سەرۆکى ئەرکان و وەزیرەکاندا کراوە، وە سەرۆک ئەرکانی سوپا لە دانیشتنەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، هیچ چارەسەرێکی مرۆیی نییە بۆ گواستنەوەی ملیۆنێک کەس و هەموو شتێک ئاڵۆز دەبێت.