ئاغجەلەر
پاسەوانێک بریندار بووە و دوو ئۆتۆمبێل و دوو مۆلیدە سووتان
964+
محەمەد فاتیح
بەهۆی ئاگرێكەوە لە گوندی قسرۆک، دوو مۆلیدە و دوو ئۆتۆمبێل سووتان و هاوڵاتییەكیش برینداربوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025، بنکەی بەرگریی شارستانیی قەرەناو ئاگادارکرانەوە، بە بوونی ئاگرێک لە گوندی قەسرۆک و تیمەکانیان دەست بەجێ دەرچوون، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە بڵاویكردەوە، بەهۆی ئاگرەكەوە، هاوڵاتیيەك کە پاسەوانی مۆلیدەکە بووە، بە سووکی بریندار بووە و دوو مۆڵیدە و تانكییەكی گاز، کە تایبەت بووە بە حەوزی ماسی و دوو ئۆتۆمبێلیش لە نزیك ئاگرەکە بوون، گڕیان گرتووە، بەڵام لە ماوەیەکی دیاریکراودا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.