لە كام مزگەوت؟
بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت دانانی پرسە قەدەغەکرا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەوقافی هەولێر، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، دانانی پرسە لە مزگەوتی “حاجی ئەحمەد حاجی عەباس گەردی” لە دووسایدی قەزای بەحرکە قەدەغە کرد.
تەیب زرار، بەڕێوبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر بە 964ـی وت، بڕیارەکە تەنیا بۆ ئەو مزگەوتە نییە و بۆ چەند مزگەوتێکی دیکەشە، بە یاساش بڕیارەکە دەرچووە و ئەو مزگەوتەمان داخستووە بۆ پرسە دانان، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی قەڕەباڵغی، لە کاتی پرسەدا لە بەردەم مزگەوتەکە تا شەقامی 150 مەتری ئۆتۆمبێل ریز دەبێت”.
وتیشی، لەبری ئەو مزگەوتانە شوێنی دیکەی جێگرەوەمان دیاری کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پرسەکانیانی لێ دابنێن و دەتوانن لەبری ئەو مزگەوتەو، ئەو شوێنانە هەڵبژێرن.
ئیدارەی مزگەوتەکەش دەڵێت، ئێمە سەیرمان پێ دێت ئەوقاف ئەو قەرەباڵغیەی ناو بەحرکە نابینێت تەنیا هی مزگەوت دەبینێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر