رانیە

400 کیلۆ ئارد دەستی بەسەرداگیرا

964+

ژێوار خدر

یەکێک لە ئارد فرۆشەکانی رانیە ویستوویەتی ئاردی فەل داببێژێتەوە و بیفرۆشێت، ئاسایشی رانیەش دەستی بەسەر ئاردە خراپ بووەکەدا گرتووە و ئاردفرۆشەکەش رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، هۆبەی ئابووری یاریدەدرێتی ئاسایشی رانیە، لە ئارد فرۆشی “وەستا عەلی” دەستیان گرتووە بەسەر 400 کیلۆ ئارد دا گرتووە.

دەشڵێت، ئاردەکە لە جۆرەکانی رووسی و تورکی بووە، بەهۆی خراپ بوون و نەشیاویەوە فەلکراوە ، مەبەستیان بوو دایبێژن و لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.

روونیشیکردووەتەوە، شوێنکارەکە رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و داواشیان لە هاوڵاتییان کردووە، هاوکاری لیژنەکانی ئابووری بکەن بۆ رێگریکردن لەم جۆرە حاڵەتانە.