دوای گەشتکردن بە 43 وڵاتی جیاوازدا ئێستا لە هەولێرە
ژنە گەشتیارێکی ئەمریکی بە ماتۆڕسکیل گەشت دەکات
964+
رێباز خدر – هەولێر
گەشت کردن بە ماتۆڕسکیل لەلایەن ژنە گەشتیارێکی ئەمەریکی بە نەتەوە چینی، لە مانگی 10ـی ساڵی 2021 لە وڵاتی کرواتیاوە دەستی پێکردووە دوای چوار ساڵ و 10 مانگ، گەیشتووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
کریستاڵی تەمەن 37 ساڵ، ئەو ژنە گەشتیارەیە، کە نزیکەی 75 هەزار کیلۆمەتری بڕیوە و سەردانی نزیکەی 43 وڵاتی ئەوروپی و جیهانی کردووە بەو ماتۆڕسکیلەی کە لەلایەتی بە 964ـی وت، جگە لە هەولێر سەردانی شارەکانی، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، رانیە، زاخۆ و تەنانەت حاجی ئۆمەرانیشم کردووە، پلانیشم وایە درێژە بە گەشتەکەم بدەم بۆ وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی، مامەڵەی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێر زۆر باشە لەگەڵم، زۆر کات خەڵکی بانگێشتم دەکەن بۆ نان خواردن و مانەوە لە ماڵیان، ئەم تایبەتمەندیە سەرنجی منی زۆر راکێشاوە و هەست دەکەم لە وڵاتی خۆم دام، و وەکو بێگانە سەیر ناکرێم.
کریستاڵ ماوەی چەند ساڵێکە باوک و دایکی نەبینیوە وبیری برا بچووکەکەی دەکات، بەهیوایە زوو گەشتەکەی تەواو بکات و بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی ، تا ئەوەی کە لە کوردستان و وڵاتانی تر بینیویەتی و فێریبووە، بۆ کەسوکارەکەی باس بکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر