لە ئەلیاسەفڕە

بوومەلەرزەیەکی کورت مەودا کانییەکی پێنجوێنی بوژاندووەتەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

وشکەساڵی زەبری گەیاندووە بە کانی و ئاوی پێنجوێن و بەشێکی زۆریان وشک بوون، بەڵام بومەلەرزەیەکی کورت مەودا بوە بە بەرەکەت بۆ کانییەک و ئاوەکەی بوژاوەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4.8.2025، کاتژمێر 4:00 بە پلەیەکی کەم بوومەلەرزەکە روویداوە، ئەو ناوچەیەی کانییەکەی لێیە، پێی دەڵین، ئەلیاسەفڕە.

کاروان عەتیە، دانیشتووی گەڕەکی ئەلیاسەفڕەیە ئەو بە 964ی راگەیاند، بۆ ئاوی ماڵەوەیان سوود لە کانییەک وەردەگرن لە گەڕەکەکەیان و لە ماوەی پێشوودا وشکی کردووە، بەڵام بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە ئاوەکە دووبارە ژیاوەتەوە.

بە گوێرەی گێرانەوەکان بێت، سازگار و ساردی ئاوەکە هۆکار بووە بۆ ئەوەی بۆ زۆر کاری کشتوکاڵی سوودی لێ ببینن.

ئەو وتی، لە ئێستادا کانییەکە ئاوێکی ساردی هەیە و زیاتر لە 10 ماڵی گەڕەکەکە بەکاری دەهێنن، وەک ئەوەی کاروان باسی کرد، کانییەکە ناوی کانی مارانە و تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێنجوێن حەوت ساڵە گەرمای وای بەخۆیەوە نەدیوە

پێنجوێن حەوت ساڵە گەرمای وای بەخۆیەوە نەدیوە

خاوەن کەپرەکانی پێنجوێن پابەندبوون بە بڕیاری لابردنی ...

خاوەن کەپرەکانی پێنجوێن پابەندبوون بە بڕیاری لابردنی کەپرەکانیان